"مەزڵوم عەبدی دێتە هەولێر"

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە داهاتویەکی نزیکدا سەردانی هەولێر دەکات.

سەرچاوە: ماڵپەری ئەلمۆنیتۆر بڵاویکردەوە: سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت کە لە رێگەی عەبدولحەمید دەربەندییەوە گەیاندویەتییە فەرماندەکەی رۆژئاوا.

ئەمەش هەیە: لە سەردانەکەیدا، مەزڵوم عەبدی لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات و تاوەکو ئێستا کاتی سەردانەکەی دیارنییە.

لەلایەکی ترەوە: میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکردوە، مەزڵوم عەبدی لەم مانگەدا سەردانەکەی بۆ هەولێر ئەنجام دەدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا