بابەتە سەرەکیەکە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی
ئەمریکا و شی جین بینگ، سەرۆكی چین پەیوەندیەکی تەلەفونیان
ئەنجامدا.
لێدوانی
فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە سەکۆی "تروس"
رایگەیاند: پەیوەندییەکە زۆر باش بوو بۆ چین و ئەمریکاش، پێشبینی دەکەم پێکەوە زۆرینەی
کێشەکان چارەسەر دەکەین و دەستبەجێ دەستپێدەکەین.
زیاتر:
لە پەیوەندیەکەدا باسی هاوسەنگکردنی بازرگانی، فێنانیل، تیکتۆک و زۆر بابەتی دیکەمان
کرد، من و سەرۆک شی هەموو شتێک دەکەین بۆئەوەی جیهان سەقامگیر و سەلامەتتر بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: شی جین پینگ، سەرۆکی چین وتی: من و
ترەمپ لە سەرەتایەکی ئەرێنیداین بۆ پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا.