بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووکیش لە
هەندێک ناوچە بوونی دەبێت، خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی پێنجشەممە،
ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو نزمدەبنەوە،
هەروەها خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاڕاستەکەشی
رووەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت".
باسیلەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای
سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 36
سلێمانی : 35
دهۆک : 35
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 37
زاخۆ : 37
سۆران : 35
گەرمیان : 41