کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە سنووری ئیدارەی
گەرمیان بگاتە ٤١ پلەی سیلیزی و گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی
بەوەکردووە:" ئەمڕۆ لە زۆربەت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت
و بەراورد بە رۆژانی پێشوو پلەکانی گەرما دوو تاکو سێ پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە
".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا ئاسمان بۆ پەلە هەور و
نیمچە هەور دەگۆرێت ".
بەگوێرەی پێشبیینەکانی کەشناسی، بەرزترین
پلەی گەرما لەئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 41 پلەى سیلیزى