حکومەتی هەرێم قەرزە کەڵەکەبووەکانی دەداتەوە

ئابوری 27/09/2022

Alternate Text

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، لە رێگەی رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، حکومەتی هەرێم بەرە بەرە خۆی دەرباز دەکات لەو قەرزانەی لەسەری کەڵەکە ببوو و توانیویەتی ئەمساڵ زیاتر لە ٦٢٨ ملیۆن دۆلار بداتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" لەماوەى ڕابردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهۆى نەناردنى شایستە داراییەکانى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە توشى قەرزێکى زۆر بویەوە، بەڵام بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى نەوت و رێکخستنەوەى داهاتى ناوەخۆ و کەمکردنەوەى خەرجى، بەرە بەرە حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆى دەربازدەکا لەو قەرزانەى کە لەسەرى کەلەکە بووە".

باسی لەوەش کردووە:" حکومەتی هەرێم لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ، زیاتر لە دوو هێندەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ، قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیا نەوتییەکانی داوەتەوە کە بڕەکەی ٤٢٢ چوارسەد و بیست و دوو ملیۆن و ٤٦٥ هەزار و ٥٧٦ دۆلارە".

ئەوەش هاتووە:" دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت لە شەش مانگی رابردووی ٢٠٢٢دا بەم شێویە بووە کە لە سێ مانگی یەکەم:" ٢٠٦ ملیۆن و ١٠٤ هەزار و ٦٢٦ دۆلار و لە سێ مانگی دووەم ٤٢٢ ملیۆن و ٤٦٥ هەزار و ٥٧٦ دۆلار بووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا