ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێشەممەی دیاریکرد بۆ کۆبوونەوە لەسەر دۆخی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەکە تێیدا وادەی کۆبوونەوەی دیاریکردووە تایبەت بە دۆخی عێراق.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە رۆژی سێشەممە ٤ی تشرینی یەکەم ئەنجومەنەکە لە کاتژمێر ٥:٠٠ بەکاتی بەغدا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وا بڕیارە جنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێک پێشکەشبکات لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و کارەکانی یونامی لە وڵاتەکەدا.