سەدر : رۆژی راستەقینەی نیشتمانی عێراق ئەو رۆژەیە لە گەندەڵی و گەندەڵکاران رزگاردەکرێت

عێراق 03/10/2022

Alternate Text

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رۆژی راستەقینەی نیشتمانی عێراق، ئەو رۆژەیە لە گەندەڵ و گەندەڵکاران رزگاردەکرێت، دەشڵێت، چاکسازی راستەقینە بەبێ پاشکۆیەتی و دەستوەردانی دەرەکی ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی تشرینی یەکەم، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی نیشتمانی عێراق، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ رۆژی نیشتمانی عێراقە بۆیە عێراق بە ئازادی و سەربەخۆ و بەھێز ژیاوە بەڵام رۆژی رزگاربوون لە گەندەڵکاران رۆژی راستەقینەی نیشتمانیی عێراقە".
ئەوەشی خستەروو:" چاکسازی راستەقینە لە وڵاتدا، بەبێ پاشکۆیەتی، تاقیکردنەوەی تاقیکراوەکان، گەندەڵی، میلیشیا و دەستوەردانی دەرەکی ئەنجامدەدەرێت".
راشیگەیاند:" ئاسۆی دەوڵەتی نە رۆژئاوایی و نە رۆژهەڵاتی نزیکبووەتەوە لە رەنگدانەوەی بە خەڵک و نیشتماندا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا