رۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدریدی
ئیسپانی ئاشکرایکرد، ئیدن هازاردی بەلجیکی بە تەواوی بێ هیوا بووە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی
ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە:" شەوی رابردوو لە یاری یانەکەیان بەرامبەر شاختار،
کارلۆ ئەنچیلۆتی هازاردی ناردووە تاوەکو خۆ گەرمکردن ئەنجامبدات، بەڵام دواتر
بانگی کردووەتەوە لەسەر کورسی یەدەگ داینیشاندووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هازارد بەو کارەی
ئەنچیلۆتی زۆر دڵگران بووە، سەرەتای وەرز یاریزانەکە پێی وابووە ئەم وەرزە
ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بەڵام بەهۆی ئەنچیلۆتییەوە ئەو لە ئێستادا تەواو بێ
هیوا بووە".