سەدر هێزەکانی سەرایا سەلامی سڕکرد

عێراق 06/10/2022

Alternate Text

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، سڕکردنی سەرجەم هێزە میلیشیاکانی سەر بە رەوتەکەی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و سامەڕا راگەیاند.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێزە میلیشیاکانی ناو عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" پێویستە سەرجەم هێزە میلیشیاکانی سەربە قەیس و هاوشێوەکانیان لە عێراق سڕبکرێن، کە جگە لە کاری تیرۆریستی و شوێنکەوتنی پۆست و پارە هیچ کارێکی دیکە نازانن".
سەبارەت بەو هێزە میلیشیایانەی سەر بە رەوتی سەدرن ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستاوە رایدەگەیەنین سەرجەم هێزە میلیشیاکانی سەر بە رەوتی سەدرن لە نێوانیشیاندا هێزەکانی سەرایا سەلام، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و سامەڕا سڕکراون".
لە ئەگەری سڕنەکردنی هێزە میلیشیاکانی قەیس سەدر جەختیکردەوە، کە رێککاری دیکە بەرامبەریان دەگرنەبەر و وتی:" ئازاردانی دەروونی و جەستەیی هاوڵاتییانی لەگەڵ شەڕی ناوخۆی وڵات بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا