فیفا: هەر یاریزانێک پشتگیری هاوڕەگەزخوازی بکات سزای دەدەین

وەرزش 21/11/2022

Alternate Text

دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) رایگەیاند، هەر یاریزانێک لۆگۆی کاپتنی تایبەت بە هاوڕەگەزخوازی لە قۆڵ بکات سزا دەدرێت، ئەو هەڵبژاردانەی بە نیازبوون ئەو کارە ئەنجامبدەن پاشگەزبوونەوەی خۆیان لێی راگەیاند.
هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی وێڵز، ئینگلتەرا، هۆڵەندا، دانیمارک، ئەڵمانیا، بەلجیکا و سویسڕا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند، ناتوانن یاریزانەکانیان رووبەڕووی سزای وەرزشی بکەنەوە هەر بۆیە خۆیان بەدوور دەگرن لە بەکارهێنانی لۆگۆی تایبەت بە هاوڕەگەزخوازی.
پێشتر وڵاتی قەتەر بە فەرمی ئەوەی راگەیاندبوو، لە مۆندیالی وڵاتەکەیدا رێگە نادرێت بە هیچ لۆگۆیەک پشتگیری لە هاوڕەگەزخوازان بکلرێت، بەڵام چەند هەڵبژاردەیەک رەتیاندەکردەوە پابەندی ئەو بڕیارەی قەتەر ببن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا