وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند،
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سوریا هەڕەشەی بۆسەر سەربازەکانیان لەو ناوچانە
دروستکردووە.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند:"
هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە سوریا هەڕەشەی بۆسەر پارێزراوی سەربازەکانمان
دروستکردووە و رەوشەکە خراپ دەکات، هەروەها هەنگاوەکانی رووبەڕوبوونەوەی داعش
دەخاتە مەترسییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمەریکا دان بە نیگەرانییە رەواکانی تورکیادا
دەنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کەمکردنەوەی
گرژییەکان دەستبەجێ پێویستن لەپێناو پاراستنی سەنگ خستنەسەر ئەرکی لەناوبردنی داعش
و دڵنیابوونەوە لە پارێزراویی و ئاسایشی ئەو سەربازانەی کە پابەندن بە ئەرکی
لەناوبردنی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییەوە".
جێی ئاماژەیە دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند:" ئەو
هێرشانەی ئێستا لە رێگەی فڕۆکی بێ فڕۆکەوان و مووشەکەوە ئەنجامی دەدەین بۆسەر
رۆژئاوای کوردستان هێرشی سەرەتایین و لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشی زەمینی
دەستپێدەکەین".
باسیلەوەشکرد:" ئەو هێزانە
بەڵێنەکانیان نەبردەسەر کە دڵنیاییان دەدا سەبارەت بەوەی لە ناوچەکانی ژێر
دەسەڵاتیانەوە هیچ مەترسییەک ناخرێتە سەر وڵاتەکەمان".