عێراق بەشێکی دیکەی پارە دزراوەکەی گەڕاندەوە

عێراق 08/12/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

ئەنجومەنی بالای دادوەری عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٣٤ ملیار دینار لە پارە دزراوەکانی بانکی رافیدەین گەڕێندرایەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بڕی ١٣٤ ملیار و ٤٥٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دینار لە پارە دزراوەکەی بانکی رافیدەین گەڕێندراوەتەوە بۆ لقی سەرەکی بانکەکە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بەردەوامە و تاکو ئێستا ٣١٧ ملیار و ٥٥٣ ملیۆن و ٥٣٦ هەزار و ٥٢٥ دینار لە پارە دزاوەکانی بانکی رافیدەین گەڕێندراوەتەوە ".

پێشتر، لە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار لە بانکی رافیدەین دزران و چەند کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیرکران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا