عەلی حەمە ساڵح وردەکاری چەند مەترسیەکی سەر هەرێم ئاشکرا دەکات

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عەلی حەمەساڵح چەند وردەکارییەکی مەترسیدار سەبارەت بە هەرێم ئاشکرا دەکات.

لێدوانی فەرمی: عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان  رایگەیاند، بەغدا بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 10 ترلیۆن و 900 ملیار دیناری بۆ موچەی هەرێم ناردوە و دارایی هەرێمیش دەڵێت نزیكەی 960 ملیاری داهاتی ناوخۆیان بۆ موچە خەرجكردووە.

ئەوەشی وت: ئەو دوو بڕە كۆبكەرەوە و دابەشی 12ی بكە، مانگی 988 ملیار دینار دەكات كە بەشی موچەی هەر 12 مانگەكە دەكات بەڵام تائێستا هەرێم  ئامادە نییە موچەی مانگی 12 دابەشبکات.

ئاماژەی بەوەشکرد: ماوه‌ی 20 رۆژه‌ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر گرێبه‌ست و بڕیارێكی "مه‌ترسیداری"ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ جێبه‌جێكردنی زیانێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت.

ئەوەی خستەروو: 211 جۆر مادده‌ هه‌یه‌ له‌ تاقیگه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌ پێشتر ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌جیا گرێبه‌ستیان بۆ ده‌كرد و له‌نێوان كۆمپانیاكان كێبڕكێ ده‌كرا، ئێستا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كان له‌ كۆمپانیای بیت كۆ ده‌كڕدرێت.

وتیشی: به‌پێی ئه‌و گرێبەستە چیتر كێبڕكێ و دانانی نرخ نه‌ماوه‌ و وه‌زاره‌تی رێكه‌وتوه‌ له‌گه‌ڵیدا كه‌ خۆیان نرخ داده‌نێن و كوالێتیش چه‌ندین هێنده‌ دابه‌زیوه‌، به‌های چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌ پێنج ملیار دیناره‌وه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 24 ملیار دینار.

هاوکات: ئەو پەرلەمانتارە باس لەوە دەکات، شیكاری ڤایرۆسی بانكی خوێن دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی، كه‌ "خوێن ده‌داته‌ منداڵانی سالاسیما و توشبوان شێرپه‌نجه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ رێبه‌ری WHO تۆمار نه‌كراوه‌، پێشتریش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستییه‌كان لابراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌بوه‌ به‌هۆی خوێنه‌كه‌وه‌ توشبون به‌ ڤایرۆسی ئایدز و جگه‌ر بهێنێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا