سودانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تاران

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممەی 8ـی کانونی دووەمی داهاتوو، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تاران.

ئەمەش هەیە: لە سەردانەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی ئەو دەستکەوتانەی لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو بەدەستهاتن تاوتوێ دەکات.

زیاتر: هەروەها هەر لە سەردانەکەدا پێشهاتەکانی ناوچەکەش تاوتوێ دەکرێن و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا