وەهاب هەڵەبجەیی: هەر کەس و لایەنێک باسی هێز و نائارامی دەکات با بفەرمووێت خۆی تاقیبکاتەوە

کوردستان 14/01/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەهاب هەڵەبجەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەر کەس و لایەنێک باسی هێز و نائارامی دەکات با بفەرمووێت خۆی تاقیبکاتەوە.

ئەمشەوی شەممە، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر رایگەیاند:" لەدوای کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالەوە قەت وەک ئێستا دۆخی حیزب و ژیانی رێکخراوەیی باش و تەبا نەبووە".
ئاماژەی بەوەشداوە:" ئێستا رێ بە مافیاگەرێتی، قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و جاسوسی نادرێ و کەسیش مافی ئەوەی نییە لە سەر حسابی خەڵک، کادری یەکێتی و خوێنی شەهیدان خۆی پارەدار بکات".
بەڕێوبەری گشتی دژەتیرۆر راشیگەیاند:" کاتێک لە بەرژەوەندییە کەسێتی و داراییەکانتان درا دەکەونە وێزەی حزبی شەهیدان و تۆمەت بەخشینەوە، هەر کەس و لایەنێکیش باسی هێز و نائارامی دەکات با بفەرمووێت خۆی تاقیبکاتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا