ئەفغانستان،، بەهۆی شەپۆلی سەرماوە زیاتر لە ١٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

جیهان 28/01/2023

Alternate Text

بەرپرسێکی حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، تا ئێستا بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە ١٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە، عەبدولرەحمان زاهید، بەرپرس لە وەزارەتی فریاگوزاری کارەساتەکانی ئەفغانستان رایگەیاند:" تەنها لە ماوەی هەفتەیەکدا ٨٨ کەس بەهۆی شەپۆلی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٦٦ کەس بەرزبووەتەوە".

وتیشی:" ئامارەکان کۆکراوەی زانیاری ٢٦ ویلایەتن لە کۆی ٣٤ ویلایەتی وڵاتەکە، هۆکارەکانی گیان لەدەستدانیش لافاو و ئاگرکەوتنەوە بەهۆی ئەو گەرمکەرانەوە بووە کە لەسەر غاز کاردەکەن".

نزیکەی سێ هەفتەیە شەپۆلی سەرما ئەفغانستانی گرتووەتەوە، لەو ماوەیەشدا لە هەندێک ناوچە پلەی گەرمی بۆ ٣٣ پلە خوار سفر دابەزیووە، کە لەگەڵیدا بەفر و باران دەبارێت، بڕانی بەردەوامی کارەباش دۆخەکەی لەسەر هاوڵاتییانی ژێر کاریگەری شەپۆلەکە سەختتر کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا