رادیۆیەیەکی
ئیسپانیا وادەی دوورکەوتنەوەی عوسمان دێمبێلی بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان ئاشکرا
کرد.
دوای
ئەوەی لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی دژی یانەی جیرۆنا لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا،
عوسمان دێمبلی بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە
بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند:" دێمبلی لە ماسولکەی پێی چەپیدا تووشی
پێکان بووە".
هاوکای
رادیۆی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە:" پێکانی عوسمان دێمبلی قورسە و
پێشبینی دەکرێت بەهۆیەوە یانەی بەرشەلۆنە مانگ و نیوێک لە تواناکانی یاریزانەکە
بێبەش ببێت".