عێراق،، بۆ پێنجەم جار بەڕێوەبەرێکی گشتی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە

عێراق 31/01/2023

Alternate Text

وەزارەتی رۆشنبیری عێراق رایگەیاند، بۆ جاری پێنجەم بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتیان لەکارەکەی دوورخستووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار وشوێنەواری حکومەتی فیدڕاڵی رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە ٤ی ئەم مانگەدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر  ئیبتهال خاجیک بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری پێکهێنرا، ئەمڕۆ و بەمەبەستی ئەوەی مانەوەی لە پۆستەکەدا بەربەست بۆ لێکۆڵینەوەکان درووستنەکات، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی ناوبراو بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ لە پۆستەکەی".

شایەنی باسە، ئەمە پێنجەم جارە ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لە پۆستەکانی دووردەخرێتەوە، کە لە رابردوودا دوو جار لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاری و دوو جار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆشاک لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، هەر چوار جارەکەش خراوەتە بەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوە، کاتێکیش تۆمەتەکانی بەسەردا ساخبووەتەوە رەوانەی دادگا کراوە بەڵام دۆسیەکەی نەجوڵێندراوە، لەناو وەزارەتدا ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی کردووە.

لە رابردووشدا، ناوبراو کاتێک بەڕیوەبەری گشتی گەشتوگوزار بوو، بە تۆمەتی گەندەڵی لێکۆڵینەوەی لەگەڵکرا، بەهۆی ئەوەی لە موسڵ زەوییەکی بە رەگەز گەشتیاری دابووە کۆمپانیایەکی نزیک لە خۆی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا