سودانی بۆ هاوڵاتییان: دینار لە دۆلار بەهێزترە و دۆلارەکانتان هەڵمەگرن

عێراق 31/01/2023

Alternate Text

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات دۆلارەکانیان بگۆڕنەوە بە دینار و دەڵێت، دیناری عێراق لە دۆلاری ئەمەریکی بەهێزترە.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە داواکارییەکیدا بۆ هاوڵاتییان دەڵێت:" دیناری عێراق لە دۆلار بەهێزترە و داواتان لێدەکەم دۆلارەکانتان هەڵنەگرن، بەڵکو بیگۆڕنەوە بە دینار".

دڵنییاش دەداتە هاوڵاتییان، کە وەکو حکومەتی عێراق نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێننەوە و دەیگەڕێننەوە نرخی پێشووی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٦٨ هەزار دینار بەرزبووەتەوە، کە ئەم نرخەش بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا