داواکاری گشتی ئیسپانیا رەتیکردەوە ئالڤێش ئازاد بکرێت

وەرزش 16/02/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

داواکاری گشتی بەرشەلۆنە رەتیکردەوە دانی ئاڵڤێشی ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلی بە کەفالەت ئازاد بکرێت، ئەوەش بە بیانووی ئەگەری هەڵاتنی بۆ دەرەوەی ئیسپانیا.

رۆژنامەی "AS"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای تایبەت بە دۆسیەی دەستدرێژیکردنەسەر ژنێک لەلایەن دانی ئاڵڤێشی بەرازیلی لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو، کە تێیدا داواکاری گشتی رەتکردنەوەی ئەو یاریزانە ئازاد بکرێت، تاکو ئەو کاتەی دۆسیەکەی یەکلاییدەکرێتەوە ".

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوەشکردووە:" لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە سپێرمی ئەو یاریزانە بەسەر پانتۆڵی ژنەکەوە هەبووە، ئاڵڤێشیش دانی بەوەداناوە کە سەرجێی لەگەڵ ئەنجامداوە، بەلام دەڵێت دەستدرێژی نەبووە و بە رەزامەندی هەردوولا ئەو کارەیان ئەنجامداوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" داواکاری گشتی لە ترسی هەڵاتنی ئاڵڤێش بۆ دەرەوەی ئیسپانیا رەتیکردووەتەوە ئەو یاریزانە بەکەفالەت ئازاد بکرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا