بابەتە سەرەکیەکە: یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتودا دەستبەرداری سێ ئەستێرەی گەورەی یانەکەی دەبێت.
سەرچاوە: لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە: میلان ناڕازییە لە ئاستی ئەو سێ یاریزانە و بەنیازی گۆڕانکاری گەورەیە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتودا و ئەو بڕە پارەیەی لە فرۆشتنی ئەوانە دەستی دەکەوێت بۆ گۆڕانکاری و بنیادنانەوە بەکاریبهێنێت.
زیاتر: مایک ماینانی گۆڵپارێز، تیۆ هێرناندێزی بەرگریکار و رافایێل لیاوی هێرشبەری یانەکە ئەو سێ یاریزانەن کە یانە ئیتاڵیەکە دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت.