توێژینەوەیەک ئاشکرایکرد، گۆشتی دەوڵەمەندە بە پرۆتین کە
ماددەیەکی پێویستە بۆ دروستکردنی ماسولکەی زیاتر، بەڵام زۆرخواردنی زیان دەبێت.
رۆژنامەی "ئیزفیستیا" بڵاویکردووەتەوە:" هەفتانە
سێ بۆ چوار جار خواردنی گۆشت سودێکی زۆری بۆ گەشەی لەشی پیاوان دەبێت، بەڵام
پیاوانی بەتەمەن دەبێت کەمتر بیخۆن، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری
خوێن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دەتوانرێت لە رێگەی
خواردنەکانی دیکەی وەک پاقلەمەنییەکان و هێلکەوە پرۆتین بەدەستبهێندرێت ".
بەپێی توێژینەوەکە، پێویستە پیاوان لە رۆژێکدا لایەنی
کەم سێ ژەم خواردن بخۆن، باشتروایە ژەمەکانیش جۆراوجۆر بن.