هازارد ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

وەرزش 07/03/2023

Alternate Text

شارەزایەکی گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرایکرد، لە وەرزی هاوینی داهاتوودا گرێبەستی ئیدین هازارد لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتاییدێت و ئەو یاریزانە لە پلانیدا نییە لەگەڵ یانەکەی بمێنێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بواری گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا ئاماژەی بەوەکردووە:" سەرباری ئەوەی هازارد لە هاوینی ٢٠١٩وە پەیوەندی بە ریزەکانی ریاڵ مەدریدەوە کردەوە، بەڵام بەهۆی پێکانی بۆ چەند جارێک بە ئاستی پێویست لە یانەکەدا دەرنەکەوتووە، بۆیە لە پلانیدا نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ بکاتەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە چەند هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆکانی هازارد لەگەڵ ئیدارەی ریاڵ مەدرید لەبارەی چارەنووسی ئەو یاریزانە دەستپێدەکات، بەڵام ئەگەر گرێبەستێکی باشتری بۆ بێت ئەو یانەیە جێدەهێڵێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا