لە میسر ژنێک دوای یەک ساڵ لە هاوسەرگیریکردنی بۆی
دەرکەوت کە هاوسەرەکەی بە درۆ خۆی وەک پزیشک پێ ناساندووە.
ماڵپەڕی "القاهرة 24"
بڵاویکردووەتەوە:" لە میسڕ پیاوێک کە پیشەی پەرستارە، پێش ئەوەی هاوەسەرگیری
بکات خۆی وەک پزیشک بە هاوسەرەکەی ناساندووە، ئەوەش بۆ ئەوەی رازی بکات بەوەی
هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دوای یەک ساڵ لە
هاوسەرگیریکردنیان ژنەکە فێڵی هاوسەرەکەی ئاشکراکردووە و سکاڵای لەسەر
تۆمارکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای جیابوونەوەی لێکردووە و دادگاش داوای ژنەکە
قبوڵکردووە و وەک قوربانی ناساندوویەتی ".