پۆلیسی فەڕەنسا بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە گیانلەدەستدانی ٢٧ کۆچبەرەوە لە کەناڵی ئینگلیز، پێنج سەرباز دەستگیردەکات.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" پۆلیسی فەڕەنسا پێنج سەرباز تۆمەتبار دەکات بەوەی پەیوەندییان بە گیانلەدەستدانی ٢٧ کۆچبەرەوە هەبووە لە کەناڵی ئینگلیز لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو پینج سەربازە لە ئێستادا دەستبەسەرن و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، بە وتەی پۆلیس، کۆچبەرەکان لەکاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە خاکی بەڕیتانیا تووشسی گرفت بوون و سەربازەکان سەرەڕای ئاگادارییان لە رووداوەکە، هاوکاری کۆچبەرەکانیان نەکردووە".
هاوکات بەگوێرەی میدیاکانی فەڕەنسا، کۆجبەرەکان نزیکەی ١٥ جار پەیوەندییان بە سەربازەکانەوە کردووە و داوای هاوکارییان کردووە، بەڵام سەربازەکان بە هانایانەوە نەچوون و لە ئەنجامدا بەلەمەکەیان نقومبووە و گیانیان لەدەستداوە.