ڤیدیۆ؛ شازادەی جێنشینی ئوردن بەبۆنەی هاوسەرگیردنی سەما دەکات

هەمەرەنگ 01/06/2023

Alternate Text

گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەماکردنی شازادە حسێن، شازادەی جێنشینی ئوردن بەبۆنەی هاوسەرگیردنی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

شازادە حسێنی شازادەی جێنشینی ئوردن، لەئاهەنگێکدا بەبۆنەی هاوسەریکردنی لەگەڵ “رەجوە ئال سەیف” کە کچێکی بەرەچەڵەک سعودییە، لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە سەمایەکی فۆلکۆری ئەو وڵاتە دەکات، کە بە “دحیە” ناسراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “RT” روسی، ئاهەنگەکە دوێنێ چوارشەممە لە دیوانی پادشاتەتی هاشمی بەڕێوەچوو، کە تێیدا زیاتر لە چوار هەزار کەس ئامادەبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا