کۆمسیۆن جێبەجێکردنی قۆناغەکانی سەرەتای هەڵبژاردنی پارێزگاکانی پەسەندکرد

عێراق 05/06/2023

Alternate Text

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی قۆناغەکانی سەرەتای هەڵبژاردنی پارێزگاکانی پەسەندکرا.

ئەمشەوی دووشەممە، جومانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند:" کۆمسیۆن دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئێستا خشتەی کارەکان دیاریکراوە و هەموو قۆناغێک وادەیەکی هەیە بۆ جێبەجێکردنی".

وتیشی:" ئەنجومەنی کۆمسیاران قۆناغإەکانی سەرەتای پەسەندکرد، کە پەیوەستە بە تۆماری دەنگدەرانەوە".

راشیگەیاند:" هەروەها هەر لە چوارچێوەی قۆناغەکانی سەرەتادا، ئەنجومەن بەکارهێنانی میدیاکانی بۆ بڵاوکردنەوەی ئاگاداری و هەروەها دیاریکردنی چاودێرانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی پەسەندکردووە".

غلای باسی لەوەش کردووە:" چەند پێویستییەک هەیە بۆ گرەنتیکردنی سەرکەوتی هەڵبژاردنەکان، کە ئەمانە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کراون، دیارترینیشیان دابینکردنی پارەیە، لە گوژمەی یەکەمیشدا بڕی ١٥٠ ملیار دینار پێویستە، بەڵام بە گشتی پێویستمان بە بڕێکی زۆر زیاتر دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا