د. نەرمین مەعروف: هێشتا لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە ڕێکەوتن نەگەیشتوون لەسەر پرۆژە یاسای بودجە

عێراق 07/06/2023

Alternate Text

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هێشتا لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە ڕێکەوتن نەگەیشتوون لەسەر پرۆژە یاسای بودجە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوویەتی:" پێشبینی ئەوە دەکەم دواجار لایەنە ناکۆکەکان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بگەنە ڕێککەوتن، هەر وەکو لە بناغەوە ئەم حکومەتەوە بە سازان پێکهاتووە بە هەمان شێوەش لە مەسەلەی پرۆژە یاسای بودجەدا هەر بەو سازانە لایەنەکان کارەکانی پەیوەست بە بودجە تەواو بکەن".

وتیشی:" گفتوگۆکان بەردەوامیان هەیە و چاوەڕەوان دەکرێت هەتا ڕۆژی پێنجشەممەش بە هەمان شێوە بەردەوامبن. ئێمە ئومێد دەکەین بە شێوەیەک لە شێوەکان پێداچوونەوە بەو بڕگانە بکرێت کە ئەو گۆڕانکارییان تێدا کراوە و ڕەنگە مەترسییەک دروست بکات لەسەر بەرژەوەندییەکانی هەرێم لە ئێستادا یاخود لە داهاتوودا و پێداچوونەوە بکرێتەوە بەو بڕگانەدا".

لەبارەی ماددەکانی ١٣ و ١٤ی پڕۆژەیاسای بودجە، ئاماژەی بەوە کردووە:" بەشێکی هەر خۆی ماددەکانی ١٣ و ١٤ کە لە ناو لیژنەی دارییدا دەنگی لەسەردراوە لە بنەڕەتدا هەرخۆی لە حکومەتەوە بەو شێوەیە هاتووە واتە هەموو بڕگەکان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵکو بەشێکی بڕگەکان. ئێمە ئومێد دەکەین لایەنەکان بگەنە سیغەیەک بۆ ئەو گۆڕانکارییانە کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەرێم نەگەیەنێت".

لەبارەی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە، د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختیکردەوە کە ئەوان داکۆکی لە مانەوەی بڕگەی دانەوەی پاشەکەوتی موچە دەکەن کە لە ناو لیژنەی دارایی دەنگییان پێداوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا