رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی دەڵێت، پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق تا كاتێكی نادیار سڕکراوە و وەک کارتی فشار بەکاردەهێنرێت.
رۆژنامەی العرب-ی لەندەنی، لە راپۆرتێکی نوێدا دەڵێت بەمەبەست بەغدا پشکی هەرێم لە بودجەدا تا ماوەیەکی دیارینەکراو سڕکردووە و ئەمەش وەک کارتی فشار دژی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێندرێت.
رۆژنامەکە دەڵێت ئەو کارتە وەک فشار لە بەرژەوەندی چەند دۆسییەیەک بەکاردەهێندرێت کە دیارترینیان ئیدارەدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە، هەموو ئەمانەش لە کاتێکدا کە حکومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دابەشبکات.