"یەکێتی لە گەرمیان بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات"

کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەو پرۆژە و کەموکورتیانەی کە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان هەبوون و داواکاری هاوڵاتیانی سنورەکە بوون جێبەجێ دەکرێن.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرپەرشتیاری پرۆژەكانی دەزگای دارایی یەكێتی لە گەرمیان بڵاویکردەوە: بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی و لەژێر سەرپەرشتی شێخ ئەحمەد حەمە کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 129 ی یەكێتی لە گەرمیان، پرۆژەکان جێبەجێ دەکرێن.

ئەمەش هەیە: پرۆژەکان خۆی دەبینێتەوە لە 157 پرۆژەی بچوک و مام ناوەند و گەورەیی جیاجیان لە بوارەکانی قیرتاو و وەرزش و کارەبا و کۆنکرێت و دابنیکردنی پێداویستی قوتابخانەو راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندەکانی سنوری گوندەکان و چەندین بواری تر.

تێچوو: ئەم پرۆژانە زیاتر لە 15 ملیار دینار تێچوویان دەبێت.

چی تر: شێخ ئەحمەد حەمەکەریمخۆی سەرپەرشتی پرۆژەکان دەکات و هەفتەی دوو رۆژ لە گەرمیان دەبێت و لە کەموکوڕی و داواکاری هاوڵاتییان دەکۆڵێتەوە لە رێگەی حەوت تیمی جیاوازەوە.
زیاتر: تەواوکردنی پرۆژەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتییانی گەرمیان بە هەموو قەزاو ناحیە و گوندەکانییەوە، بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنانەیە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەخەڵکی سنورەکەی دابوو .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا