کۆمیسیۆن سزا بەسەر نەوەی نوێ و دوو کاندیدی هەڵبژاردندا دەسەپێنێت

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سزای بەسەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دوو کاندیدی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا سەپاند.

نووسراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەکردووە: بڕیاردراوە بە سزادانی رامی نوری سیاوەش کاندیدی کۆتای کریستیان لە سنووری هەولێر بە پێبژاردنی بڕی یەک ملیۆن دینار.

هاوکات: بڕیاردراوە بە سزادانی بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان باخان ئازاد عەبدولڕەحمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە پێبژاردنی یەک ملیۆن دینار.

بۆچی: بەهۆی سەرپێچیکردن لە یاسا و رێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لەلایەکی ترەوە: بڕیاردراوە بە سزادانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە پێبژاردنی پێنج ملیۆن دینار بەهۆی پابەندنەبوونی بە راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا