بابەتە سەرەکییەکە: بزووتنەوەی گۆڕان لە ماوەی سێ مانگی
داهاتوودا ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفڕانسی سێیەم لە شاری سلێمانی دەکات.
راگەیەندراوی فەرمی: بزووتنەوەکە ئاماژەی
بەوەکردووە:وەکو پێویستییەکی ژیانی رێکخراوەیی و پابەندیی یاسایی، ئامادەکارییەکان
دەکەین.
دەقی راگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان:
وەکو پێویستیەکی
ژیانی ڕێکخراوەیی و پابەندی قانونی؛ بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ مانگی داهاتودا، ئامادەکاری
بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم لە شاری سلێمانی دەکات.
ئەم کۆنفرانسە دەکرێتە وێستگەی گۆڕانکاری ریشەیی و بەخۆداچونەوە
هەڵسەنگاندنی گشتگیر، بۆ ئەدای كاری دامەزراوەكان و یەكە ریکخراوەییەکان.
لەسەر ئەو بنچینەیە و وەک بنەمایەک بۆ کاری پێکەوەیی،
بانگەواز لە هەمو ئەو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانە دەکەین، کە پەرۆشن
بۆ بەهێزكردنەوەی گۆڕان، بەپڕۆژە، سەرنج و تێبینی و بۆ چونەکانیان بەشداربن، لە دەوڵەمەندکردن
و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو و پەیكەرەیەكی رێكخراوەیی و داڕشتنەوەی بەرنامە و
گوتاری سیاسی بۆ قۆناغی داهاتوی بزوتنەوەكەمان.