بابەتە سەرەکییەکە: سبەی سێشەممە بری 20 ملیار دینار لە
پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری سلێمانی دابەش دەکرێت.
کێ وتی: نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە BMC راگەیاند: لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و
پیشەسازی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە ئەو بڕە پارەیە دابەش دەکرێت.
زیاتر: دوو هەزار و 284 جوتیار سوودمەند دەبن لەو بڕە
پارەیە کە گەنمەکانیان رادەستی شەش سایلۆی سنوورەکە کردووە.