ئەو کەسەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە کوشت دەستگیرکرا.
ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" بکوژی هاوڵاتییەکەی ئەم بەیانیەی ناوبازاڕی سلێمانی لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراوە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشدا دانی بە تاوەنەکەیدا ناوە".
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەواڵی کوشتنی هاوڵاتییەک لەبەردەم سینەماکانی ناوبازاڕی سلێمانی بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە بڵاوبووەوە.
دەوترا هاوڵاتییەکە پیشەی کاسب بووە و لەو شوێنەدا سەرقاڵی فرۆشتنی خواردەمەنی بووە، دوابەدوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتبوونە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپیکردبوو.