سەرۆک
وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، بەهۆی کۆچبەرەوە
داهاتووی وڵاتانی ئەوروپا لە مەترسیدایە.
جۆرجیا میلۆنی
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە میانەی سەردانێکیدا بۆ دوورگەی لامپێدوسای وڵاتەکەی کە
رووبەڕووی لێشاوێکی زۆری کۆچبەران بووەتەوە رایگەیاند:" داهاتووی ئەوروپا لە
مەترسیدایە".
ئاماژەی
بەوەشکرد:" پێوستە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا کار بۆ رێگەچارەیەکی بەردەوام و
هاوبەش بکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران و دابەشکردنی کۆچبەران بەسەر وڵاتە
جیاوازەکانی ئەوروپا بەس نییە، بەڵکو پێویستە رێگری لە کۆچی نایاسایی
بگیرێت".
هەفتەی
رابردوو میدیاکانی ئیتاڵیا هەواڵی گەیشتنی زیاتر لە شەش هەزار کۆچبەریان تەنها لە
ماوەی دوو رۆژدا بۆ دوورگەی لامپێدوسا بڵاوکردەوە و بەوهۆیەشەوە دەسەڵاتدارانی
ناوچەکە باری نائاساییان راگەیاند.