بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی
سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە سەر زیاتر
لە ملیۆنێک و 215 هەزار خێزان دابەشکراوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم رایگەیاند: وەزارەتەکەمان بۆ زستانی
ئەمساڵ و لە ماوەیەكی كەمدا بە نرخێكی پاڵپشتیكراو توانیویەتی تا رۆژی 31ـی 12ـی
2024 زیاتر لە 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی
بە سەر زیاتر لە ملیۆنێک و 215 هەزار خێزان دابەش بكات.
زیاتر: دەکاتە رێژەی لە 86% کۆی نەوتی دابەشکراو، هەروەها تەنها 127 هەزار و 808 خێزان ماون کە نەوتییان وەرنەگرتوە.
دەقی
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان؛
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ زستانی ئەمساڵ و لە ماوەیەكی كەمدا بە نرخێكی پاڵپشتیكراو توانیوێتی تا رۆژی 31/12/2024 زیاتر لە (243) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە سەر زیاتر لە 1 ملیۆن 215 هەزار خێزان دابەش بكات ، کە دەکاتە ڕێژەی لە 86% کۆی نەوتی دابەشکراو. تەنیا 127,808 خێزان ماون نەوتییان وەرنەگرتووە.
ئەم دابەشكردنە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە، بە ڕادەیەك دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو بووە.
دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانەكاندا بەم شێوەیە بووە:
- هەولێر400,398 خێزان كە دەكاتە لە 96,5%
- سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین 463,869 خێزان، دەكاتە 89,5%
- دهۆك 194,763 خێزان، دەكاتە لە 86,5%
- هەڵەبجە 21,890 خێزان، دەكاتە لە 71%
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87,638 خێزان دەكاتە لە 99%
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 47,187 خێزان، دەكاتە لە 72,5%
هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی ئاگادار دەكەینەوە تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە، وێڕای ئەوەی بڕیارە بڕە نەوتێك کە بڕەکەی تەنیا 50ملیۆن لیترە كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنها بەشی 19% پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، چاوەڕوان دەكرێت بە چەند كاروانێك بڕە نەوتێكی سپی بگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.