"كێشەی دەرهێنانی پاسپۆرت چارەسەر دەكرێت"

عێراق 17/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراق رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە كێشەی دەرهێنانی پاسپۆرت و نەبوونی دەفتەر چارەسەردەكرێت و چەندین نوسینگەش بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق دەکرێتەوە.

لیوا نەشئەت خەفاجی، بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی و پاسپۆرتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" ڕۆژی ھەینی رابردوو ژمارەیەكی زۆر لە دەفتەری بەتاڵی پاسپۆرتی جۆری ( A) گەیشتووەتە دەستمان، بۆیە لە ھەفتەی داھاتووەوە بەسەر سەرجەم نوسینگەكانی پاسپۆرتی عیراق و هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەیان لە جۆری پاسپۆرتی A تەواو كردووە، بتوانن پاسپۆرتەكەیان چاپ بكرێت و وەریبگرنەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەردەوامن لە جێبەجێکردنی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم پارێزگاکان، لەم هەفتەیەشدا ھەردوو نوسینگەی پاسپۆرت لە پارێزگاکانی  ئەنبار و دیوانیە دەكرێتەوە، لە ڕۆژانی داھاتووشدا چەند نوسینگەیەكی دیكە لە چەند پارێزگایەكی تر دەكەنەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا