بابەتە
سەرەکیەکە: دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا سەرجەم تۆمەتەکانی رۆژنامەنوس،
سلێمان محەمەد هەڵبوەشێنێتەوە دەستبەجێ ئازادی
بکات.
لێدوانی فەرمی:
نەریمان ئەحمەد، پارێزەری رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد بە میدیاکانی راگەیاند، دادگای
پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژنامەنوس، سلێمان محەمەد، ئازاد بکرێت و سەرجەم
تۆمەتەکانی هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئەوەشی وت: دەستدەكەن
بە رێوشوێنی ئازادكردنی و دادگای پێداچونەوە هیچ بەڵگەیەك بۆ ئەو تۆمەتباركردنە لەبەردەست
نەبوە بۆیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی حوكمەكەی داوە.
زانیاری: سلێمان
ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز بوو، کە لە مانگی 10ی 2023ـەوە لەلایەن
ئاسایشی دهۆک لە دەروازی فیشخاپور دەستگیرکراوە و سزای زیندانیکردنی سێ ساڵی بۆ دەرکرا ئەوەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.