تۆمارکردنی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە بەمزووانە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای تۆمارکردنی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕووی لایەنە سیاسییەکان بکاتەوە.

خالید عەباس، بەرێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، وابڕیارە لەم  مانگەدا دەرگای تۆمارکردنی ناوی کاندیدان، لیست و هاوپەیمانییەکان بکرێتەوە، دەتواندرێت خۆیان تۆمار بکەن و پێشبینی دەکرێت پڕۆسەکە ماوەی مانگێک بخایەنێت .

ئەوەشی خستەڕوو:" هەرچەندە بڕیاربوو چەند رۆژێک پێش ئێستا خشتەی ئامادەکاری کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بگاتە دەستمان، بەڵام پڕۆسەکە دواکەوت و چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە خشتەکە بگاتە دەستمان و ئێمەش دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەین ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا