کەمێک پێش ئێستا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گەیشتە هۆڵی کۆنگرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق گەیشتە هۆڵی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
ئەمڕۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە بەشداری ٦٠٠ ئەندام دەستپێدەکات کە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت هەیکەلیەتی حیزبەکە بە تەواوی دابڕژێرێتەوە.