پزیشكێكی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە رایگەیاند، بە شێوەیەكی گشتی زۆرجار خووی هەڵە و خۆراكی نا تەندروست و پەیڕەوكردنی شێوازێكی ژیانی نا دروست هۆكاری سەرەكیین بۆ ئەوەی گرێ شێرپەنجەییەكان دروستببن.
ئێلا گۆبینا، پزیشكی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە لە توێژینەوەیەكیدا بڵاویكردووەتەوە:" خۆراكی هاوسەنگ كاریگەری زۆری لەسەر بارودۆخ و تەندروستی جەستە هەیە، بۆیە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، پێویستە رێجیمێكی تەندروست پەیڕەوركێت و هەندێك مادەی خۆراكی پێویست و گرنگی تێدابێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەریەكە لە میوە، سەوزە، گۆشتی پەلەوەر، گۆشتی بێ چەوری، ماسی، هێلكە، تۆفۆ، گوێز، تۆوی هندێك لە رووەكەكان و میوەكان، دانەوێڵە، شیر، ماست، پەنیر و ماددەی هاوشێوە كە رێژەی چەوری تێیاندا كەمە، دەتوانن مەترسی تووشبوون بە گرێ شێرپەنجەییەكان بە رێژەیەكی باش و لە نێوان (10% بۆ 20%)كەم بكەنەوە".
جەختی لەوەشكردووەتەوە:" خۆراكی هاوسەنگ یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات و ئەمەش توانای لەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی كاریگەرییە لاوەكییەكانی چارەسەركردن زیاد دەكات و لەدەستدانی بارستەی ماسولكەكان كەمدەكاتەوە".
روونیشیكردووەتەوە:" كۆمەڵێك ماددەی خۆراكی مەترسی تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی زیاددەكەن كە ئەوانیش، چەورییە تێرەكان، زەیتی بە هایدرۆجین كراو، كاربۆهیدراتی بۆنخۆشی پۆلیسایكلیكن كە لە كاتی سووركردنەوە و كبابكردن و گەرمكردنی زۆر بەكاردێت و لەگەڵ سووتانی زەیت و رۆن و ئەو خواردنانەی پێیان ئامادەدەكرێت هۆكار بۆ ئەوەی ئەگەری دروستبوونی گرێ شێرپەنجەییەكان زیاتر دەبێت".