هەڵبژاردەی عێراق بەرەو ڤێتنام بەڕێکەوتن

وەرزش 17/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەرەو ڤێتنام بەڕێکەوت و بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی ٢٠٢٦ رووبەڕووی ڤێتنام ببێتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی حیراق بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا، تیمی هەڵبژاردەی عێراق بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو شاری هانۆی لە ڤێتنام بەڕێکەوتن، کە بریار رۆژی سێشەممە لە میانی گەڕی دووەمی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی ٢٠٢٦ رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیندۆنیزیا لە یاریگای "جذع النخلة" لە شاری بەسڕە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و تێیدا هەڵبژاردەی عیراق بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ یارییەکەی بردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا