سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا هاوکارییەکانیان بۆ
ئۆکرانیا رابگرن، ناچار دەبن لە بەرامبەر روسیا بکشێنەوە، دەشڵێت " بەهۆی شەڕ
رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چاوەکان لەسەر ئێمە نەماون ".
ڤڵادمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی وت:" بەردەوام
لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لە دژی روسیا هاوکاری لە وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرین، بەڵام بەهۆی
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاوکارییەکانیان بۆ ئێمە کەمکردووەتەوە
".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمەریکا و رۆژئاوا هاوکاری و پاڵپشتییەکانیان
رابگرن ناچارن بەوەی لەبەرامبەر روسیا بکشێنەوە.