لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم، بەهای دۆلار دابەزینی تۆمارکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوە جیهانییەکان لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلار دابەزینی تۆمارکرد و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥٨ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەویش لەکاتێکدا کە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا بەهای دۆلار نزیکەی ١٥٩ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
هەفتەی رابردوو، بەهای دۆلار رووی لە دابەزین کردوو و لە نزمترین ئاستدا گەیشتە نزیکەی ١٥٥ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک، بەڵام دواتر دووبارە دەستی بە بەرزبوونەوە کرد.
ماوەی چەند رۆژێکە، بانکی ناوەندی عێراق دەستی بە چەند رێکارێک کردووە بە بەمەبەستی جێگیرکردنی بەهای دیناری نیشتیمانی، لە پێناوەشدا چەند رێککەوتنێکی لەگەڵ بانکێکی ئیماراتی و تورکی واژۆکرد بەمەبەستی زیادکردنی ئاستی نەختینەی دراوی ئەو وڵاتانە.