ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە حەماس
لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتبنە رێککەوتن بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستێکی پێنج رۆژی.
ئەدریان وۆستن وتەبێژی
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا حەماس و ئیسرائیل
لەسەر راگرتنی شەڕ نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتینێک، بەڵام هەوڵەکان بۆ راگەیاندنی
ئاگربەست بەردەوامە".
ئەمەش لەکاتێکدایە،
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، هەریەکە لە
حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری قەتەڕ نزیکن لە راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی پێنج
رۆژ و لەو ماوەیەشدا حەماس ژمارەیەک بارمتە ئازاد دەکات.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی
ئەمساڵەوە شەڕ لەنێوان چەکدارای حەماس و سوپای ئیسرائیلدا دەستیپێکردووە و بەگوێرەی
دواین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٢
هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و لەو
ژمارەیەش، زیاتر لە پێنج هەزار کەسیان منداڵن.
لەلایەکی دیکەوە هەزاران
ئیسرائیلی بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە گیانیان لەدەستداوە و سەدانی دیکەش بە دیل
گیراون.