ئەم وەرزە بۆ گاڤی کۆتاییهات

وەرزش 20/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەهۆی بچڕانی بەستەرەی ئەژنۆیەوە، ئەم وەرزە بە تەواوەتی بۆ گاڤی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
فابریزیۆ رۆمانۆی ئیتاڵی و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بواری تۆپی پێ رایگەیاند:" گاڤیی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لە بەستەری ئەژنۆیدا تووشی بچڕان بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پشکنینە پزیشکییەکان ئاشکرایانکردووە، چارەسەرکردنی پێکانەکەی ماوەی حەوت بۆ نۆ مانگ دەخایەنێت".
هاوکات یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، یاریزانەکە  نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت و لەژێر چاودێری پزیشکیشدا دەبێت.
شایەنی باسە سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن، پێکانەکەی گاڤی هەمان ئەو پێکانەیە کە لە رابردوودا تووشی رۆناڵدۆی بەڕازیل ببوو.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلە چۆن دەبێت؟

کوردستان 39 خولەک پێش ئێستا

چلەی زستان دەستیپێکرد

کوردستان 53 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا