بابەتە سەرەکیەکە: هەسەدە دەنگۆی کڕینی هەزار و 500
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ئێران رەتدەکاتەوە و دەڵێت، میدیای تورکیا هەواڵی ناڕاست بڵاودەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد شامی بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند: میدیای
تورکیا کە پشتیوانی لە سیاسیەتی جینۆسایدی حکومەتی تورکیا دەکات دژی گەلانی
ناوچەکە و بەدەست قەیرانەوە دەناڵێنێت و هەواڵی ناڕاست بڵاودەکاتەوە.
ئەمەشی وت: ئامانج
لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە، زیانگەیاندنە بە هێزەکانمان و گەلەکەمان، دروستکردنی دۆخێکە لای
رای گشتی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنمان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
زیاتر: شەڕڤانانمان
سودیان لە ئەزمونی خۆیان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش وەرگرتووە، لە ماوەی رابردوودا کاریانکردووە بۆ پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانیان، لەوانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەرهەمی ئەزموونی پاکی کەسی خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە.