بابەتە سەرەکییەکە: هاوڵاتییەک
پێنج هەزار دۆلاری لە بەرامبەر کڕینی پێنج ئایفۆن رادەستکردوە، بەڵام لەجێی مۆبایلەکان
کلێنس و کاغەزیان بۆ ناردوە.
راگەیەندراوی فەرمی: پۆلیسی
هەولێر بڵاویکردەوە: هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد سەبارەت بەوەی لە رێگەی پەیجی
ئۆنلاینەوە داوای پێنج مۆبایلی کردوە لە جۆری ئایفۆن و پێنج هەزار دۆلاری
رادەستکردوە بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام کاتێک داواکارییەکەی لە رێگەی دلیڤەرییەوە
بەدەستگەیشتوە تەنها کلێنس و کاغەزی تێدا بوە.
ئەمەش هەیە: تیمەکانمان
توانیان لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە کە ناوی (م.آ.م)ە و دەسیتگیری
بکەن، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوە بە دادگا.