بابەتە سەرەکیەکە: نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەگەڕێنەوە سەر شەقام و
ئاڕمیان بۆ دروستدەکرێت.
لێدوانی تایبەت:سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی سلێمانی بە BMC راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆبوینەوە و بڕیاری
گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی بۆ سەرشەقام دەرکردوە.
زیاتر: سەرۆکی یەکێتی بەڵێنی پێداوین، ئۆتۆمبێلە
بێسەرەتاکان ئاڕمیان بۆ دروستبکرێت لەبەرامبەر پێدانی رسومات، تاوەکو بەبێ کێشە بگەڕێنەوە سەر شەقامەکان.
بیرخستنەوە: 3ـی 12ـی ساڵی رابردو لیژنەی ئەمنی سلێمانی
و بەڕێوەبەڕایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بڕیار قەدەغەکردن و دەستبەسەرداگرنتی ئۆتۆمبێلە
بێسەرەتاکانی خستەبواری جێبەجێکردنەوە.