بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند،
حکومەتی فیدراڵ 11 ترلیۆن دیناری وەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەکردووە.
لێدوانی فەرمی: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق
رایگەیاند: حکومەتی فیدراڵ 11 ترلیۆن دیناری وەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم
رەوانەکردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتیان
رادەستی فیدراڵ نەکردووە.
زیاتر: داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم زیاتر لە 4 ترلیۆن
دیناربووە و هەرێم تەنها 320 ملیاری بۆ حکومەتی فیدراڵ رەوانەکردووە.
چی تر: ئێمە سەرجەم شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی
هەرێممان بۆ ساڵی 2024 خەرجکردووە و بەرپرسیارنین لە رادەستنەکردنی بە فەرمانبەران
و مووچەخۆرانی هەرێم.